گالەری

23-05-2019
21 Photos
رووداو @Rudawkurdish

ئەو وێنانەی کە دەیانبینن چەند دیمەنێكی شار و سرووشت و مەزارگەی شێخانی نەهریە لە قەزای شەمزینانی پارێزگای جۆلەمێرگی باكووری كوردستان.

شەمزینان، قەزایێکە دەکەوێتە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی 2007 ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 65 هەزار کەسە. 

شەمزینان سرووشتێکی کوێستانی هەیە و دەکەوێتە سێگۆشەی باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆیە پێگەیەکی ستراتیژی تایبەتی هەیە بۆ تورکیا و سەربازگەیەکی گەورەی ئەو وڵاتەش لەوێیە.