ئەو کچەی لە شوقەیەکی هەولێر فڕێدرایەخوارەوە چیرۆکەکە بۆ رووداو دەگێڕێتەوە

22-11-2023
بەختیار قادر
بەختیار قادر
(ف) لەسەر تەختی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر چیرۆکی رووداوەکەی بۆ پەیامنێری رووداو دەگێڕێتەوە
(ف) لەسەر تەختی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر چیرۆکی رووداوەکەی بۆ پەیامنێری رووداو دەگێڕێتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

(ف.) ناوی ئەو کچەیە کە بەیانیی رۆژی هەینی لە نهۆمی پێنجەمی شوقەیەک لە هەولێر فڕێدرایە خوارەوە، ئەو کاژێر 03:00ـی بەیانی کاتێک دایک و زڕباوکی لە ماڵ نەبوون، لەگەڵ دوو کوڕ لە ماڵ چووەتە دەرەوە، پاشان چوون بۆ شوقەیەک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر. دەڵێت، "یەکێکیان دەستدرێژیی کردە سەرم، رێگەم بەوەی دیکەیان نەدا و فڕێیدامە خوارەوە."
 
بۆ یەکەم جار رووداو لە زاری کچەکە و دایک و زڕباوکییەوە چیرۆکی (ف.) دەگێڕێتەوە. دایکی کە ناوی لەلای رووداو پارێزراوە دەڵێت، "کاژێر 12:00ـی شەو بە چات هەڵیان خەڵەتاندووە، پاشان کاژێر 03:00 هاتوون لەبەردەم ماڵەوە سواری ئۆتۆمبێلیان کردووە."
 
کچەکە تەمەنی 19 ساڵە و خەڵکی هەولێرە، کچی ماڵەوە بووە و کاری نەبووە. ئەو شەوەی لە ماڵ چووەتە دەرەوە لەگەڵ ئەو دوو گەنجەدا کە ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەرن، دایک و زڕباوکی لە ماڵ نەبوون و خۆی و دوو خوشک و براکانی لە ماڵ بوون. 
 
"دەستدرێژی کراوەتە سەرم"
 
(ف.) لەسەر تەختی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر بەمشێوەیە باسی رووداوەکەی بۆ کردم "کاتێک چووینە شوقەکە، خۆی هاتە لام [ئاماژەیە بۆ یەکێک لە تۆمەتبارەکان] و دەستدرێژیی کردەسەرم، نەمهێشت برادەرەکەی دەستدرێژیم بکاتە سەر و یەکسەر منی فڕێدایە خوارەوە." (ف.) لە دەستدرێژی مەبەستی دەستدرێژیی سێکسی بوو.
زڕباوکی (ف.) بە هەمان شێوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 22-11-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو کەسە یەکێکیان دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچەکەیان و لێیداوە، کاتێک ئەوەی دیکەش ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتەسەری، قبووڵی نەکردووە و تووشی دەمەقاڵێ بوون. لەوێوە بووە کە فڕێیانداوەتە خوارەوە. 
 
هەرچەندە تاوەکو ئێستا راپۆرتی پزیشکی یەکلایی نەکردووەتەوە کە دەستدرێژی کرابێتە سەر ئەو کچە، بەڵام زڕباوکی دەڵێت، زانیارییان لە دەزگا ئەمنییەکان وەرگرتووە کە یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دانی بەوەدا ناوە دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچەکەیان. 
 
بەپێی راگەیێندراوی ئاسایشی هەولێر، ئەو دوو کەسە ناویان (ف. ز. ص.) و (م. ئـ. ع.)ـە و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە رۆژی 18ـی ئەم مانگە، واتە رۆژێک دوای رووداوەکە دەستگیرکراون. 
 
ئاسایش لەو راگەیێندراوەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوتووە هەردوو تۆمەتبارەکە لەگەڵ ئەو کچە "لەژێر کاریگەریی خواردنەوە کحولییەکان" لە کاژێر 07:00ـی بەیانی کێشەیان لەنێواندا دروستبووە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئەو کچەی لە شوقەکەوە خستووەتە خوارەوە.
 
چیرۆکی (ف) و رۆژی رووداوەکە
 
دایکی (ف.) لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، هەشت ساڵ بەر لە ئێستاش دادگەش مافی بەخێوکردنی (ف.)ـی داوەتە دایکی، بۆیە لەگەڵ هاوژینە نوێیەکەیدا کچەکەی بەخێوکردووە.

 

زڕباوکی (ف.) بە هەمان شێوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-11-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 11:00ـی بەیانی بوو و لە ماڵی دایکم بووم، ژمارەیەک زۆر پەیوەندی پێوە دەکردم، کاتێک وەڵامی پەیوەندییەکەم دایەوە، گوتی، کچێکتان لە نەخۆشخانەیە و ئۆتۆمبێل لێیداوە."
 
هەروەها دەڵێت، "کاتێک چوومە نەخۆشخانە (ف.)م بینی وەکو تەرمێک لەسەر تەختی نەخۆشخانە کەوتبوو." ئەو کچە 19 ساڵە بەهۆی فڕێدانە خوارەوەی لە شوقەکەوە، بە گوتەی زڕباوکی، رانی و قاچی شکاون، هەروەها حەوز و بڕبڕەی پشتی درزیان تێبووە. زڕباوکی هەروەها دەڵێت، ئێستا پلاتین بۆ رانی دانراوە بەڵام قاچێکی کار ناکات. 
 
لەبارەی دۆخی تەندروستیی کچەکە، خێزانەکەی دەڵێن، لە ژیاندا ماوە و مەترسیی گیانلەدەستدانی لەسەر نەماوە، بەڵام بەتەواوی پەکی کەوتووە و نازانن لە داهاتوودا پرۆسەی چارەسەرییەکەی چۆن هاوکاری دەبێت بۆ گەڕانەوەی بۆ ژیانێکی ئاسایی و تاچەندێک دەتوانێت جارێکی دیکە لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت لە رووی جەستەیی و دەروونیشەوە. 
 
ئەو خێزانە لەلای پۆلیس سکاڵایان تۆمار کردووە. دەڵێن، جگە لەو دوو تۆمەتبارە، کەسێکی دیکەش بەناوی (محەممەد) بە تۆمەتبار دەزانن لەو رووداوە و سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە بەو تۆمەتەی ئەو کەسە دەستی هەبووە لە هەڵخەڵەتاندنی کچەکەیان. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".