رووداو - هەولێر
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە پارێزگای مەلەتی لە باکووری کوردستان، حەوت کەس گیانیانلەدەستدا و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) له شارۆچكه‌ی داره‌نده‌ی سەر بە پارێزگای مەلەتی پاسێك وه‌رگه‌ڕا. به‌پێی ئاماری سەرەتایی، لانیکەم حه‌وت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە، گەشتیارەکانیش لە ئیستەنبووڵەوە بۆ شارەکەی خۆیان گەڕاونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ