رووداو دیجیتاڵ
مەیدانی باڵندان لە هەولێر رۆژانی هەینی جمەی دێت لە خەڵک و تێیدا چەندین جۆری باڵندە و پەلەوەری کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.
مەیدانی باڵندان لە هەولێر دەكەوێتە شەقامی 30 مەتری لەبەردەم جسری سەیداوە. لە مەیدانەکە جگە لە باڵندە و پەلەوەر، ئاژەڵی دیکەی ماڵی هەن، کە بەشێکیان لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەکرێن.