رووداو دیجیتاڵ
تەندروستیی گەرمیان دەڵێت، لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 77 کەس سەردانی سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی گه‌رمیانیان کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، لەو ژمارە سەردانیکارە 726 کەسیان سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی و 109 كه‌س سه‌ردانی چارەسەری ده‌روونییان كردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەو ماوەیەدا "64 كه‌یسی په‌نابردنه‌به‌ر خۆكوشتن و 42 كه‌یسی تووندوتیژیی خێزانی چارەسەر کراون".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "125 كه‌یسی نه‌وجوانان، 7 كه‌یسی منداڵی ئۆتیزم، سێ كه‌یسی خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌ت و یەک كه‌یسی ده‌ستدرێژی كاریان له‌سه‌ر كراوه".
تەندروستیی گەرمیان نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکییەکانی قەزاکانی کەلار و کفری و ناحیەکانی سنوورەکە دەگرێتەوە. بەشێکی ئەوانەشی سەردانی بنکە تەندروستییەکانی سنوورەکە دەکەن، دانیشتووانی قەزای خانەقین و ناحیەی گوڵاڵەن کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ