تورکیا سورا سگێرێی لە زنجیرە چیای مەتین بۆردوومان کرد

22-09-2023
هونەر رەشید
ئەو ناوچەیەی زنجیرە چیای مەتین کە بۆردوومان کراوە
ئەو ناوچەیەی زنجیرە چیای مەتین کە بۆردوومان کراوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی سورا سگێرێ-یان لە زنجیرە چیای مەتین لەنزیک هەردوو گوندی گوهەرزێ و بەلاڤەی سەر بە ناحیەی دێرەلووک و سنووری قەزای ئامێدی کرد. دانیشتوویەکی ئەو ناوچەیە رایگەیاند، هەشت رۆژە لەسەریەک هەموو رۆژێک ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکرێت.
 
فایەق بلاڤەیی، دانیشتووی گوندی بلاڤە لە نزیک شوێنی بۆردوومانەکە ڤیدیۆ و وێنەی بۆردوومانەکەی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێت، کاژێر 06:30 خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە سورا سگێرێ-یان لە زنجیرە چیای مەتین بۆردوومان کرد، ئەوەش لە ماوەی 20 خوولەکدا دووەم جاری لەسەریەک بوو کە هەمان شوێن بۆردوومان کرا.
 
دەربارەی زیانەکان، ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوە کرد، زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبووە.
 
دانیشتووانی گوندی بەلاڤە دەڵێن، لە ماوەی دوو ساڵدا نزیکەی 300 جار فڕۆکەکانی تورکیا ئەو شوێنەیان بۆردوومان کردووە.
 
هەفتەیەکە تورکیا بۆردوومانەکانی لە سنووری قەزای ئامێدی، بەتایبەتی لە سنووری ناحیەی دێرەلووک و دەڤەری نهێلی چڕ کردوونەتەوە. بەهۆی شەڕ تورکیا و پەکەکە و بۆردوومانەکانەوە ئاگر لە دەوروبەری گوندی سەرگەلێ و بناری چیای مەتین کەوتەوە و زیاتر لە 60 دۆنم زەوی سووتا. لە ماوەی دوو مانگیشدا نزیکەی 160 دۆنم دارستان و پاوانی سنووری دەڤەری نهێل و گارە سووتاون و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.