رووداو- واشنتن
لەگەڵ ئەوەی لایەنەکانی باشووری کوردستان نزیکن لەوەی بگەنە رێککەوتن لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمریکا لە ئاستی باڵا رایدەگەیەنێت پرسەکە بەجددی وەردەگرن.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە رووداوی راگەیاند: "ئەمریکا گۆڕانکارییە سیاسیی و سەربازییەکانی بەهەند وەردەگرێت"
بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەک، ئەمریکا پێشنیاز دەکات مەسعود بارزانی لە پۆستەکەیدا بمێنیتەوە .
هاوکات پسپۆڕێکی کاروباری کورد لە واشنتن بۆ رووداو دەڵێت:" ئەمریکا دۆزینەوەی جێگرەوەی بارزانی لەو قۆناخەدا بەقورس دەزانێت، ئەمە لەکاتێکدا گفتوگۆی لایەنەکان لە باشووری کوردستان لەسەر پرسەکە بەردەوامە و سبەی کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوە.
گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌كردنی کێشەکە و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه رووده‌ده‌ن. ئه‌م گۆڕانكارییه، كه پێده‌چێت له قازانجی بارزانی بێت، دوای ده‌ستێواردانێكی دوا خووله‌كی ئه‌مریكا هات له‌گفتوگۆكان.
رۆژی پێنجشه‌ممه له وه‌ڵامی پرسیارێكی رووداودا، گوته‌بێژێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه چۆن مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆیی كورد له‌وپه‌ڕی جیهان بۆ وڵاته‌كه‌ی گرنگه.
جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی "بێگومان ئه‌مه به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داده‌نێین. مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریانه‌ی له عێراق رووده‌ده‌ن، به تایبه‌تی كاتێك په‌یوه‌ست بێت به شه‌ڕی دژی داعشه‌وه، بۆ ئه‌مریكا و هه‌موو ئه‌ندامانی دیکەی هاوپه‌یمانێتییه‌كه گرنگییه‌كی مه‌زنی هه‌یه. بۆیه(پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) به‌جدی وه‌رده‌گرین".
به‌پێی قسه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی كوردی به‌شدار له گفتوگۆكان، دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كان پێشنیاری مانه‌وه‌ی بارزانیان كردووه له پۆسته‌كه‌ی. به ئاشكرا، ئه‌مریكا ده‌ڵێت نكۆڵیده‌كات پێشنیازی وایكردبێت.
به‌ڵام به‌لای هه‌ندێك پسپۆڕه‌وه له واشنتن جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێیباشبێت بارزانی به‌رده‌وام بێت له حوكمڕانیكردنی كوردستان.
نوسه‌یبه یونس، پسپۆڕی كاروباری كورد، لە ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك دەڵێ "تێده‌گه‌م كه له‌كاتی قه‌یراندا، گرنگترین شت بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان كه ئه‌م شه‌ڕه دژی داعش ده‌كه‌ن بریتییه له سه‌قامگیری و به‌رده‌وامی له كوردستان."
پسپۆرێكی دیار و كاریگه‌ری كاروباری كورد له واشنتن دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وی بارزانی به قورس ده‌زانێت.
ئانری باركی، پسپۆڕی كاروباری كورد، لە سه‌نته‌ری وودرۆ ویڵسن باس لەوە دەکات "قورسه بزانیت كێی دیکە هه‌یه. ره‌نگه كه‌سێك هه‌بێت كه من نه‌یناسم، به‌ڵام من كه‌س نابینم. من ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌وه ناكه‌م كه بۆچی بارزانی پێویسته له‌ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه سه‌یری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌م هیچ به‌دیلێك نابینم. ره‌نگه ئه‌مریكاش به‌م شێوه‌یه بیربكاته‌وه"
ماوه‌یه‌كی درێژه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بریتی بووه له هه‌ڵبژاردنی سه‌قامگیری به‌سه‌ر دیموكراسیدا. پێناچێت كوردستانیش له‌و هاوكێشه ده‌رچووبێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ