گالەری

رووداو دیجیتاڵ

300 پێشمەرگەی هێزی پشتیوانیی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی خوولێکی راهێنان کە ماوەی 50 رۆژ بەردەوام بوو، نمایشێکی سەربازییان کرد.


ئەو پێشمەرگانە، کە لە بنکەی مەشقی کانی قرژاڵە مەشقی جیاوازی سەربازییان پێکرابوو، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 22-6-2023) لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر، مەراسیمی دەرچوونیان بۆ سازکرا.

هێزی پشتیوانیی یەک، مامەڵە لەگەڵ چەکی قورس و مامناوەند دەکەن، هەروەها کەتیبەی ئەندازەی پێشمەرگە، کە تایبەتە بە هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی مین، بۆمب و تەقەمەنی، یەکێکە لە کەتیبەکانی هێزەکە.

ئەو هێزە لە شەڕی داعش بەشدارییەکی کارای کردووە و دەیان شەهیدی داوە، هەروەها لەڕێگەی کەتیبەی ئەندازەی پێشمەرگەوە تائێستا زیاتر لە 18 هەزار پارچە مین و تەقەمەنییان هەڵگرتووەتەوە و پوچەڵکردووەتەوە.