شوێنەواری هەرێمی کوردستان: زیاتر لە 40 هەزار پارچەی شوێنەواریمان هەن

22-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە هاوکاریی 18 تیمی شوێنەواری بیانی، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار و بەردەوام دەبن. دەشڵێت، "زیاتر لە 40 هەزار پارچەی شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان هەن."
 
رۆژی چوارشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2025، کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، زیاتر لە 40 هەزار پارچەی شوێنەوار لە مۆزەخانەکانی هەرێمی کوردستان نمایش کراون.
 
ئەو بەرپرسەی شوێنەوار باسی لەوەش کرد، لەگەڵ 18 تیمی بیانیی تایبەت بە شوێنەوار رێککەوتنیان کردووە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی پارچەی شوێنەوار و، لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
 
ئەو تیمانەی شوێنەواری هەرێمی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ کردوون بریتین لە: تیمێکی بەریتانی، ئیتاڵی، فەرەنسی، ژاپۆنی، پۆڵەندی و تیمێکی وڵاتی هەنگاریا. گرێبەستەکانیش لەنێوان 3 تاوەکو 5 ساڵە.
 
کەیفی مستەفا بە رووداوی گوت، ساڵ بە ساڵ ژمارەی تیمەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، کەم و زیاد دەکەن، هەندێکجار لە ساڵێکدا دەبنە 22 تیم و بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن.
 
تیمەکان لە مانگی پێنج تاوەکو مانگی 9 بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن، بەوپێیەی لە زستاندا کاری تیمەکان زەحمەتە. کەیفی مستەفا باسی لەوەش کرد، کاتێک هەر پارچەیەکی شوێنەواری دەدۆزنەوە، زیاتر لە مانگێک تیمەکان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن. دواتر پاک دەکرێنەوە و لە مۆزەخانەکان دادەنرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەشێک لە مادە دەستبەسەردا گیراوەکان.

ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا دەستیان بەسەر 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و 35 بازرگان و فرۆشیاری مادەکەش دەستگیرکراون.