رووداو - دهۆک
نووسینگەى نێچیرڤان بازرانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمى کوردستان ئامادەیى نیشاندا بۆ دابینکردنی سەرجەم خەرجییەکانى چارەسەرکردنى هونەرمەند خەلیل قەدشى لە دەرەوەى وڵات.
بڕیارە رۆژى شەممەی داهاتوو 24-11-2018 بۆ وەرگرتنی چارەسەرى پزیشکی هونەرمەند خەلیل قەدشى بچێتە دەرەوەى وڵات.
هونەرمەندى کومێدى خەلیل قەدشى بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "دواى ئەوەی لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵی نەخۆشی من بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ لە نووسینگەى بەڕێز سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پەیوەندییان بە منەوە کرد و ئامادەییان نیشاندا بۆ دابینکردنی سەرجەم خەرجییەکانى نەخۆشییەکەم لە دەرەوەى وڵات".
هونەرمەند خەلیل قەدشى باسى نەخۆشییەکەى کرد و گوتی "توشى جەڵتە بووم، پزیشکان پێیانگوتم خوێن لە ماسولکەیەکى سەرى تۆدا وشك بووە، تەنیا چارەسەرى لە دەرەوەى وڵات هەیە".
خەلیل قەدشى لە سەرەتای ساڵى نەوەتەکان لەڕێگەى گرووپی دەڤەرى ئامێدى دەستی بە کارى هونەرى کردووە، پاشان وەکو هونەرمەندێکى کومێدى نێوبانگی پەیداکردووە، تاوەکو پێش مانگێکیش بەردەوامبووە لە کارى هونەرى، لەو ماوەیەدا بەشدارى نزیکەی لە 300 دراما و فیلمى کومێدی و بەرهەمی دیکەی هونەری بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ