رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە نزیک کاژێر 12:00ـی شەوی رابردوو (20-10-2024) نزیک گوندی سماق شیرین لەنێوان دوو بارهەڵگر روویداوە.
بەگوێرەی هاتووچۆی کۆیە بۆ رووداو، جگە لە گیانلەدەستدانی کەسێک، لە رووداوەکەدا چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و پۆلیسی هاتووچۆی کۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاونەکراوەتەوە.
بە گوێرەی پۆلیسی هاتووچۆ، ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ