وردبینى لەو وێستگانە دەستپێدەکات کە ئەنجامەکانیان هەژمار نەکراوە

21-10-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پرۆسەى وردبینیی ئەو وێستگانەى دەنگدان دەستپێدەکات، کە تاوەکو ئێستا بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەژمار نەکراون، زانیارى دەنگى 26 وێستگە نەگەیشتوونەتە کۆمیسیۆن و 118 سکاڵا لەبارەى دەنگدانى گشتى تۆمار کراون. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆ ھەڵبژاردنەکانى عێراق، لە سبەى سێشەممەوە 22ى تشرینى یەکەم، وردبینى لە دەنگى ئەو وێستگانە دەکرێت، کە ئەنجامەکانیان رانەگەیێندراون. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ى تشرینى یەکەم، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى بڵاوکردەوە، کە رێژەى 99.63%ى تەواوى دەنگدانەکە بوو. 
 
لە ئاگادارییەکەى کۆمیسیۆندا هاتووە، کە 22ى تشرینى یەکەم وردبینى لە وێستگەکانى دهۆک و رۆژى دواتر وردبینى لە  وێستگەکانى سلێمانى دەکرێت، هەرچى ئەو وێستگانەشە کە لە سنوورى بازنەى هەولێرن و دەنگەکانى هەژمار نەکراون، رۆژى 24ى تشرینى یەکەم وردبینى دەکرێن.
 
دەهام ئەکرەم، ئەندامى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی راگەیاندنى ئەنجامى بەرایی کۆمیسیۆندا گوتى "زانیارى 26 بنکەى دەنگدان نەگەیشتووە".
 
دەنگدانى تایبەت لە 18ى تشرینى یەکەم و دەنگدانى گشتى دوو رۆژ دواتر ئەنجامدرا، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتیکرد. 
 
بە گوێرەى راگەیێندراوێکى کۆمیسیۆن، 118 سکاڵا لەبارەى دەنگدانى گشتى تۆمار کراون، بەوەش تێکڕاى تانەکان کە لەسەر هەڵبژاردنە گەیشتووەتە 189 سکاڵا.
 
دەهام ئەکرەم رایگەیان، تانە لە ئەنجامى بەرایی نادرێت و لە دواى بڵاوکردنەوەى ئەنجامى کۆتایی دەتوانرێت تانەکان لە سەرى پێشکێش بە کۆمیسیۆن بکرێن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''