رووداو دیجیتاڵ
رۆژی 18ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت و لە 20ی هەمان مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. هەڵبژاردنەکە بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ژمارەی گشتیی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرن، لەو ژمارەیەش، 215 هەزار و 960یان دەنگدەری تایبەتن کە دەکاتە 7.4٪.
رێژەی بەشداری 72٪ بووە
رۆژی دووشەممە 21-10-2024 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند رێژەی بەشداری لە هەردوو دەنگدان پێکەوە گەیشتووەتە 72٪.
ژمارەی کورسیی حیزبەکان لە هەر چوار بازنەکە
پارتی دیموکراتی کوردستان
39 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
23 کورسی
نەوەی نوێ
15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
7 کورسی
هەڵوێستی نیشتمانی
4 کورسی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
3 کورسی
بەرەی گەل
2 کورسی
بزووتنەوەی گۆڕان
1 کورسی
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان
1 کورسی
کورسی لایەنەکان لە پارێزگاکان
بازنەی هەولێر
پارتی: 17 کورسی
یەکێتی: 6 کورسی
نەوەی نوێ: 5 کورسی
یەکگرتوو: 1 کورسی
هەڵوێست: 1 کورسی
کۆمەڵ: 1 کورسی
بەرەی گەل: 1 کورسی
بازنەی سلێمانی
یەکێتی: 15 کورسی
نەوەی نوێ: 8 کورسی
پارتی: 3 کورسی
یەکگرتوو: 3 کورسی
هەڵوێست: 2 کورسی
کۆمەڵ: 2 کورسی
بەرەی گەل: 1 کورسی
گۆڕان: 1 کورسی
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 1
بازنەی دهۆک
پارتی: 18 کورسی
نەوەی نوێ: 2 کورسی
یەکگرتوو: 2 کورسی
یەکێتی: 1 کورسی
هەڵوێست: 1 کورسی
بازنەی هەڵەبجە
یەکێتی: 1 کورسی
یەکگرتوو: 1 کورسی
پارتی: 1 کورسی
زۆرترین دەنگی بەربژێرەکان لەسەر ئاستی بازنەکان
بازنەی هەولێر- یەکێتی
شاڵاو کۆسرەت
24417دەنگ
بازنەی دهۆک - پارتی
بەهجەت عەلی
23603 دەنگ
بازنەی سلێمانی- نەوەی نوێ
محەممەد سلێمانی
20759 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە - یەکگرتوو
کاوە عەلی
5249 دەنگ
٪30ی ژنان و دابەشبوونیان
ئەم خولەی پارلەمان کە تازە دەنگی پێدراوە، دەبێ 30٪ی پارلەمانتارەکانی ژن بن، کۆتاشی دێتە سەر ئەو کاتە رێژەی ئافرەت زیاتر دەبێ.
کۆتای ژن هەندێجار وادەکات پیاوێکی براوە کورسییەکەی خۆی بدۆڕێنێ، سیستمەکە وایە حەق بە دەنگی کەمی ژنێکی کۆتا دەدا بەسەر دەنگی زۆری پیاوێکدا کە لە ریزبەندیدا دەنگی زۆر لە ئافرەتەکە زیاترە. بۆ نمونە لە بازنەی هەولێر لوقمان وەردی لە ریزبەندی دەرچووەکاندایە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەبێ لەو شەش کورسیەی یەکێتی لە هەولێر، دوانی ژن بن، لوقمان وەردی سەرناکەوێ.
سلێمانی
لە بازنەی سلێمانی دەبێ 11 ژن سەرکەون بۆ پەرلەمان، بەمشیوەیە:
یەکێتی 5، نەوەی نوێ 2، پارتی 1، یەکگرتوو 1، کۆمەڵ 1 و هەڵوێست 1
هەڵەبجە
لە بازنەی هەڵەبجە، تەنیا ١ ژن دەچێتە پەرلەمان، کە لە پارتی دەبێ، بەو پێیەی ژمارەی دەنگەکانی پارتی لە کۆمەڵ و نەوەی نوێ زیاترە، کە رکابەریی بردنەوەی کورسی سێیەم دەکەن.
هەولێر
لە بازنەی هەولێر ١٠ ژن دەبنە پارلەمانتار، پارتی 6، یەکێتی 2، نەوەی نوێ 1 و لیستی هەڵوێست 1.
دهۆک
بازنەی دهۆک، 8 پارلەمانتاری ئافرەتی دەبێ، پارتی 6، نەوەی نوێ 1 و یەکگرتوو 1 .
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ زۆرترین دەنگی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێناوە
سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر زۆرترین دەنگی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە و بەربژێرێکی پارتیش لە دهۆک پلەی دووەم.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 21-10-2024 بڵاویکردەوە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بەربژێری دەرچووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 24 هەزار و 417 دەنگ، پێشەنگی هەرێمی کوردستانە. بەهجەت عەلی ئیبراهیم، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک بە 23،603 دەنگ لە پلەی دووەمە. هەروەها محەممەد سلێمان محەممەد، بەربژێری نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی بە بردنەوەی 20،759 دەنگ پلەی سێیەمی هەرێمی کوردستانی گرتووە.
هەریەک لە بەربژێرانی پارتی لە بازنەی هەولێر؛ هەڵگورد نەجیب عوسمان و ئەحمەد محەممەد نوح بە کۆکردنەوەی 18،823 و 18,548 لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمن.
دێکۆ فارووق جەمیل، بەربژێری نەوەی نوێ لە بازنەی هەولێر 18 هەزار و 429 دەنگی هێناوە و شەشەمی هەرێمی کوردستانە. ئومێد عەلی حەمەساڵح، بەربژێری یەکێتی لە بازنەی سلێمانی 17 هەزار و 421 دەنگی بردووەتەوە و پلەی حەوتەمی گرتووە. بەربژێری نەوەی نوێ لە دهۆک؛ شڤان سەعید عومەر بە 17 هەزار و 388 دەنگ پلەی هەشتەمە. میران محەممەد عەباس، بەربژێری یەکێتی لە سلێمانی پلەی نۆیەمی بە 17 هەزار و 51 دەنگ گرتووە. هەروەها عەلی حەمەساڵح سەرۆکی لیستی بەرەی هەڵوێست لە بازنەی سلێمانی 17 هەزار و 759 دەنگی هێناوە و لە پلەی دەیەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانە.
زۆرترین دەنگەکانی هەرێمی کوردستان
1- شاڵاو عەبدوڵڵا رەسول (یەکێتی/ هەولێر) 24،417
2- بەهجەت عەلی ئیبراهیم (پارتی/دهۆک) 23،603
3- محەممەد سلێمان محەممەد (نەوەی نوێ/سلێمانی) 20،759
4- هەڵگورد نەجیب عوسمان (پارتی/هەولێر) 18،823
5- ئەحمەد محەممەد نوح (پارتی/هەولێر) 18،548
6- دێکۆ فارووق جەمیل (نەوەی نوێ/هەولێر) 18،429
7- ئومێد عەلی حەمەساڵح (یەکێتی/سلێمانی) 17،421
8- شڤان سەعید عومەر (نەوەی نوێ/دهۆک) 17،388
9- میران محەممەد عەباس (یەکێتی/سلێمانی) 17،051
10- عەلی حەمەساڵح تەها (هەڵوێست/سلێمانی) 16،891
دەنگی لایەنەکان
بە گوێرەى ئەنجامى بەرایی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژارنەکانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، دەنگى لایەنەکان لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەن:
پارتى دیموکراتی کوردستان: 809197 دەنگ
یەکێتى نیشتمانى کوردستان؛ 408141 دەنگ
نەوەى نوێ :290991 دەنگ
یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان: 116981 دەنگ
بەرەى گەل: 33365 دەنگ
هاوپەیمانى کوردستان: 13199 دەنگ
بزووتنەوەى گۆڕان: 11621 دەنگ
هاوپەیمانى سەردەم: 6163 دەنگ
بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان: 5503 دەنگ
هاوپەیمانى نیشتمانی: 1228 دەنگ
پەیوەندى ئیسلامیى کوردستان: 1799 دەنگ
کۆمەڵى دادگەرى: 64710 دەنگ
بابلیون: 10609 دەنگ
دەنگى لایەنەکان بەگوێرەى بازنەکان:
سلێمانی
یەکێتی:256813
پارتی :57832
نەوەی نوێ:136131
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:42622
بزووتنەوەی گۆڕان:9721
کۆمەڵی دادگەری کوردستان:36627
رەوتی هەڵوێست:29346
بەرەی گەل:20300
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان:8372
هاوپەیمانیی سەردەم:3794
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان : 2685
هاوپەیمانی نیشتمانی: 717
هاوپەیمانى پەیوەندی ئیسلامی: 711
بابلیون: 6200
هەولێر
پارتی :345822
یەکێتی:110353
نەوەی نوێ:103684
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:24065
بزووتنەوەی گۆڕان:1455
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:20191
رەوتی هەڵوێست:16736
بەرەی گەل:9735
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان:3458
هاوپەیمانیی سەردەم:2102
بەرەی تورکمانی:1725
بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: 1222
پەیوەندی ئیسلامی:919
هاوپەیمانی نیشتمانی :329
بابلیون: 3210
دهۆک
پارتی :400603
نەوەی نوێ:46444
یەکێتی: 28445
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:42447
بزووتنەوەی گۆڕان:248
کۆمەڵی دادگەری کوردستان:3677
رەوتی هەڵوێست:8410
بەرەی گەل:2605
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان:851
هاوپەیمانی نیشتمانی: 132
هاوپەیمانیی سەردەم:152
بابلیۆن : 1199
هەڵەبجە
یەکێتی:12530
پارتی :4940
نەوەی نوێ:4732
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:7847
بزووتنەوەی گۆڕان:197
کۆمەڵی دادگەری کوردستان:4215
رەوتی هەڵوێست:1283
بەرەی گەل:725
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان:518
هاوپەیمانیی سەردەم:115
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان: 1596
هاوپەیمانى پەیوەندی ئیسلامی: 169
هاوپەیمانی نیشتمانی: 50
دەنگی لایەنەکان چەند زیادی کردووە؟
پارتی 2018
688070 دەنگ
2024
789,914 دەنگ
دەنگی زیادکراو:
101,844
یەکێتی 2018
319,912 دەنگ
2024
403,118
دەنگی زیادکراو
83,206
نەوەی نوێ 2018
127,115
2024
280,302
دەنگی زیادکراو
153,187
بزووتنەوەی گۆڕان 2018
186,903
2024
11621
کەمکراو
175282
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ