سەنتەری میترۆ: لە دەنگدانی تایبەت و گشتی 30 سەرپێچی بەرامبەر رۆژنامەڤانان کراون

21-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە 18ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوو رۆژ دوای ئەوە دەنگدانی گشتیش بەڕێوەچوو. رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، لە دەنگدانی تایبەت و گشتی 30 سەرپێچی بەرامبەر رۆژنامەڤانان کراون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2024، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "30 بەربەست نەیتوانی شکست بە رووماڵکردنی میدیاکان بهێنێت، لە هەردوو رۆژانی دەنگدانی تایبەتی و گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، 30 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە کە 25یان رێگری، دوو هێرش بۆ سەر تیمی میدیا و سێ هێرشی ئەلیکترۆنی بوون."
 
لە بارەیی رووماڵی میدیا لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت: " لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێکی بەرچاوی میدیای هەرێمی کوردستان توانیان لە رێی بەرنامە و راپۆرت و ناوەڕۆکی دیکەی میدیایی زانیاری تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن بگەیێنن بە وەرگرەکانیان و بەشێکیان ئاستێکی بەرزی پیشەیی و وردبینی و بێلایەنیان پاراست، یەکێک لەوانە تۆڕی میدیایی رووداو بوو، ئەوەی رۆژی هەڵبژاردن لە رووداو بینمان و بیستمان زۆر سەرنجراکێش بوو وەک دەزگایێکی میدیایی کە بۆمان دەرکەوت کەناڵێک هەیە لە هەرێمی کوردستان دەتوانین پشتی پێ ببەستین لە شرۆڤەکردنی داتا و زانیاری دروست."
 
رێکخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەکرد، "زۆربەی پێشێلکارییەکان لە دەنگدانی تایبەت روویانداوە و لە دەنگدانی گشتیدا کەمترین پێشێلکاری هەبووە لە مێژووی هەڵبژاردندا."
 
بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری میترۆ، ئەمانە پێشێلکارییەکانی رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتن:
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە شارۆچکەی باعەدرێ‌، هێزێکی ئەمنی هێرشیانکردە سەر تیمی کەناڵی گەلی کوردستان ( ئەکرەم دەروێش، بێکەس ئاسۆ) بەزۆر دوورخراونەتەوە و نەیانهێشتووە رووماڵی دەنگدان لەو سنوورە بکەن. 
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە رێگری لە پەیامنێری کوردستان 24 کراوە بۆ ماوەیەک نەیانهێشتوە رووماڵ بکات. 
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی کوردستانی نوێی ئیدارەی راپەڕین، رێگری لە پەیامنێری مۆجۆ کراوە. 
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە شاری کۆیە رێگری لە پەیامنێری کوردستان 24 کراوە، کەسێک بە بەرگی مەدەنییەوە لە بنکەی دەنگدان دەریکردووە.
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە، هێرشکرایە سەر کارمەندێکی نووسینگەی مۆجۆ، هەڕەشەی لێکراوە کە لە ناوەندی دەنگدان نزیک نەبێتەوە.
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بنکەی بورهانی حاجی محەمەدی بامۆکی لە شاری هەڵەبجە بە شێوازی جۆراوجۆر بەربەست بۆ پەیامنێرانی کەناڵەکانی میدیا ( رووداو، پەیام، زووم، کوردستان تیڤی، سپێدە، کەناڵ8، کەی ئێن ئێن، گەلی کوردستان، ئێن ئاڕ تی، ئاڤا میدیا، 964، رادیۆی دەنگی نوێ، ئەلعیراقیە)
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی گوڵان، لە قەزای ئاکرێ رێگری لە تیمی کەناڵی سپێدە (عەزیز محمد، محمد مهدی) کرا رووماڵ بکات.
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی زێڕینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێگری لە کەناڵی پەیام کراوە روماڵ بکات.
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەت، پەیجی مۆجۆ کورد رایگەیاند، پاش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک هێرشێی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر پەیجەکەیان و ڤیدۆکە سڕاوەتەوە. هەروەها پەیجی ژیان بە سەنتەری میترۆی راگەیاند کە بە هەمان مەبەست هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر پەیجی ژیان و لاپەڕەکەیان هاک کراوە، پاشانیش، هەروەها دامەزراوەی میدیایی روون رایاگەیاند هێرش کراوەتە سەر پەیج و پۆستەکانیان.
 
20ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی ئازادی لە لایەن کارمەندانی کۆمسیۆنەوە رێگری لە تیمی بوار نیوز ( نەبەز رەشاد، ئیدریس جورجیس)، (کوردسات نیوز، گەلی کوردستان) کرا.
 
20ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، مەئمون دەباغ کارمەندێکی هێزەکانی ناوخۆ، لە شاری هەولێر رێگری لە تیمی کوردستان پرێس (محەممەد خەسرەو، محەممەد حەمەد) کرد و پەلاماری پەیامنێرەکەیانی دا.
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بنکەی مەئمون دەباغ، شاری هەولێر، رێگری لە تیمەکانی خواکوڕک (بەڵێن حاجی، رێباز سیان) تیمی واگۆن (دانا سەباح و حەکیم مام رەش) کرا.
 
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی بارزانی نەمر لە هەولێر، رێگری لە تیمی ئاپۆڕا  (دیاکۆ حوسێن و لێزمە گۆران) کرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.