رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەرگەی تەواوی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان داخران، سبەی دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کۆمیسیۆن قوتابخانەکانی رادەستکردوونەتەوە و سبەی دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
3ی ئەم مانگە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە بۆ 21ی مانگ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومی پشوو دەبێت.
رۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و دوێنی 20-10-2024یش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ