لەسەر منداڵ لە کامپی چەمشکۆ شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا روودەدات

21-08-2024
غەریب مەجید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کامپی چەمشکۆ رایدەگەیێنێت: لەنێوان دوو خێزاندا لە کامپەکە بەهۆی منداڵەوە شەڕ دروستبووە و چوار کەس بە سووکی بریندار بوون." 
 
کاژێر 21:00ـی ئەمشەو لەنێو کامپەکە شەڕەکە روویداوە، بەرپرسێک لەو بەڕێوەبەرایەتییە بە رووداو گوت: ئەو دوو خێزانە بە دار و بە بەرد شەڕیان کردووە و ئێستا بریندارەکان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
 
فەیسەڵ عەلی، دانیشتووی کامپی چەمشکۆ جەختیکردەوە کە شەڕەکە لەسەر منداڵ بووە و راگەیاند: "هەردوولایان ئامۆزا و دراوسێی یەکدین، پێنج کەس بریندار بوون."
 
ئەو دانیشتووەی کامپەکە دەڵێت: "دەگوترێت یەکێکی دیکەش لە کاتی جیاکردنەوەی ئەو دوو خێزانەدا بریندار بووە و پەیوەندیی بە شەڕەکەوە نەبووە."
 
فەیسەڵ عەلی نیگەرانی لەبارەی ئەو کەسانە پێشاندا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شەڕەکەیان "زۆر بە گەورەیی" باسکردبوو و گوتی "بەوشێوەیە نەبوو، زیاد لە پێویست قەبارەی رووداوەکە گەورەکرا."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.