لە دوو رووداوی جیادا لە ئاکرێ دوو کەس خنکان

21-08-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ هاونیشتیمانییەک لە گوندی گرگۆران لە سنووری قەزای ئاکرێ و گەشتیارێکی عەرەب لە گەلیی زنتا خنکان. 
 
هاونیشتیمانیەک بەناوی تەها تەتۆ لە گوندی گرگۆران لەکاتی کارکردن لە بیری ئاوی خواردنەوە بەهۆی نەمانی ئۆکسجین گیانی لەدەستداوە. 
 
ئەکرەم تەتۆ، برای ئەو کەسەیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، براکەی خەریکی کۆڵانی بیری ئاو بووە کە نزیکەی 20 مەتر قووڵە، بەڵام بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە لە قووڵایی بیرەکەدا گیانی لەدەستداوە. 
 
تەها تەتۆ تەمەنی 52 ساڵە و پلەی موقەدەمە لە سوپای شەشی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە گوتەی براکەی شەش منداڵی هەیە کە لەکاتی کارکردن یەکێک لە کوڕەکانی لەگەڵیدا بووە، ئەویش دۆخی تەندروستیی تێکچوە، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شێخان دۆخی تەندروستیی بەرەو باشبوون چووە. 
 
لەسەر رووداوەکە، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو هاونیشتیمانیە لە کاتی کۆڵانی بیرەکە بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانی لەدەستداوە. 
 
هەر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێکی عەرەب لە گەلی زنتا لە ئاکرێ خنکا؛ بە گوتەی نێچیرڤان هەرکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ، جەنازەکەی لە داد پزیشکی ئاکرێیە و چاوەڕێی کەس و کاری دەکەن تاوەکو بێن و جەنازەکەی رادەست بکەن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە