رووداو دیجیتاڵ
مەفرەزەیەکی پۆلیس لە گەڕەکی پەنجەعەلی کەسێکیان دەستگیرکرد کە بە مادەی چواری تیرۆر داواکراو بووە.
ئێوارەی رۆژی هەینی، 21ـی تەممووزی 2023، موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پۆلیس زانیاریی پێشوەختەی هەبووە لەسەر ئەو کەسە و دەیزانی لە کوێیە.
رووداوەکە کاژێر 11:00ی ئەمشەو روویداوە و گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، لەکاتی گەیشتینیان بە شوێنەکە، کەسی داواکراو تەقەی لە پۆلیس کردووە و دواتر ناچار بە خۆڕادەست کردن کراوە.
عامر نوری دەشڵێت، "ئەو کەسە چەند دۆسیەکی تیرۆری لەسەرە و دوو سزای دادگەی هەیە، ئێستا لەلای پۆلیسە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و لەکاتی خۆیدا دانپێدانانی بڵاودەکەینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ