ئەپی رووداو لە ئەپڵ وۆچ دەکەوێتەکار؛ لە کاتژمێرەکەتەوە ئاگاداری هەموو هەواڵێك بە

21-05-2022
باوەڕ کەمال
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێستا ئەپی رووداو لە پلاتفۆرمی WatchOSـی کاتژمێری ئەپڵ (Apple Watch) بەردەستە. خوێنەری رووداو لە کاتژمێرەکەی دەستیەوە دەتوانێت ئاگاداری نوێترین زانیاری و هەواڵ بێت.
 
کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی شەشەمی WatchOS رێگەی بە هەموو دیڤیلۆپەرەکان داوە ئەپ دروستبکەن کە سەربەخۆ کاربکات، بەبێ بەستنەوەی بە ئایفۆنێکەوە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەپەکانی Apple Watch سەربەخۆ دەتوانن کاربکەن.
 
ئەپی رووداو لە ئەپڵ وۆچ

 

لە دوای ئەم راگەیاندنەی ئەپڵ، تۆڕی میدیایی رووداو بۆ ئاسانکاری خوێنەرانی بیری لەوە کردەوە ئەپەکەی بە شێوەیەکی "سەربەخۆ" لە Apple Watch دەستەبەر بکات.
 
هەواڵەکان بەمشێوەیە بەردەست دەبن
ئەپەکە هەموو بەشەکانی هەواڵی رووداو لەخۆدەگرێت. خوێنەر دەتوانێت بەشی دڵخوازی خۆی لە ئەپەکە بکاتەوە و هەواڵ و زانیاریی تایبەت بەو بەشەی دەیەوێت بخوێنێتەوە.
 
بەشەکانی ئەپی رووداو
ئەپی رووداو لە Apple Watch بە چوار زمان و دوو شێوەزار بەردەستە؛ کوردی (کورمانجی خواروو و کورمانجی سەروو)، عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی. 
 
زمان و شێوەزارەکان بەمشێوەیە بەردەستن
ئەوەی کاری خوێنەران ئاسانتر دەکاتە ئەوەیە کە لە کاتی کردنەوەی هەواڵ دەتوانێت کورتەیەک لەسەر هەواڵەکە راستەوخۆ لە ئەپەکەیەوە بخوێنێتەوە.
 
بەشێک لە هەواڵ
هەروەها فۆتۆستۆرییەکان لە ئەپەکە بەردەستە، خوێنەر لەکاتی کردنەوەی فۆتۆستۆری دەتوانێت تەماشای وێنەکان بکات. 
 
فۆتۆستۆرییەک لە ئەپی رووداو
لە هەمان کاتدا پەخشی راستەوخۆی رووداو لە ئەپەکە ئێستا لەبەردەستدایە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیشی ئەوەیە کە کاتێک خوێنەر دەستی دەباتە خوارەوە و راستەوخۆ سەیری کاتژمێرەکە ناکات، پەخشەکە دەوەستێت، بەڵام ئەپەکە بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی دەنگ بۆ خوێنەر، ئەمەش بۆ پاراستنی بارگەی (شەحن) کاتژمێرەکەیە. پەخشی دەنگی رادیۆی رووداو بە هەمان شێوە بەردەستە لە ئەپەکە.

پەخشی راستەوخۆ لە ئەپی رووداو

خوێنەر بە دوو جۆر دەتوانێت هەواڵەکان بخوێنێتەوە. بەشێوەی سڵایدەر و بەشێوەی لیست. بۆ گۆڕینی جۆرەکان، خوێنەر دەتوانێت لە سێتینگی ئەپەکەوە شێوازەکەی بگۆڕێت.
 
رووداو هەمیشە پێشەنگە لە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیاکان بۆ هێنانەکایەی نوێگەری لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری بە خوێنەران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

حکومەت سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا، پرۆسەی سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکرێت.