رووداو- هەولێر
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کە لە باشووری کوردستان و عێراقدا کەسایەتییەکی ناسراوە، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە.
دەقی پرسەنامەی قاسم سولەیمانی:
بەڕێز جەلال تاڵەبانی، رێبەری ماندوونەناسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتڤانی بەرهەڵستکاری دیکتاتۆرییەتی سەردەمی سەددام و یاری دێرینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو بەڕێز نەوشیروان مستەفا، بووە هۆی داخ و پەژارە.
کۆچی دوایی ئەو خەباتکارە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەم و لە خوای گەورە لێخۆشبوون و رەحمەت بۆ ئەو و سەبووری بۆ بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی داواکارم.
قاسم سولەیمانی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ