رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی زوو موسڵمانان لە ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان چوونە مزگەوتەکان تاوەکو نوێژی جەژن بکەن، بەرپرسانی سیاسیش لەگەڵ خەڵکدا بەشداربوون و هەر کەسێکیان قسەیان کرد، داوای یەکڕیزیی لایەنەکانیان دەکرد.
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دوای نوێژی جەژن قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، باسی لە کێشە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کرد و گوتی، هەموو کێشەکان پێویستە لە ئەنجوومەنی وەزیران چارەسەر بکرێن. هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی تەبایی بۆ لایەنەکان درێژ دەکەن.
د. عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان لە ئیدارەی سۆران گوتاری جەژنی پێشکێشکرد و گوتی، داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم کێشەکانیان وەلابنێن و رێکبکەون.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە 5821 مزگەوتی هەرێمی کوردستان نوێژی جەژن دەکرێت و لە 3380 مزگەوتیش نوێژی هەینی دەکرێت.
لە سلێمانیش د. هەڤاڵ ئەبوبەکر قسەی بۆ رووداو کرد و رایگەیاند: "داواکارم لایەنە سیاسییەکان کۆتایی بە ململانێکانیان بهێنن و دەستپێشخەربن بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان."
د. پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای جەژن هەوڵەکانمان بۆ تەبایی و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان زیاتر دەکەین."
دوێنێ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی جەژندا رایگەیاند: با ههموومان، هێز و لايهنه سياسييهكان له ههرێمى كوردستان و عێراق جهژن بكهينه سهرهتايهكى تازهى يهكڕيزى و تهبايى و كارى پێكهوهيى و كێشه و ناكۆكييهكان چارهسهر بكهين و ههموومان پێكهوه كار بكهين بۆ مسۆگهركردنى ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهل و وڵاتهكهمان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ