رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو هێزێکی سەر بە پاسەوانی سنووری عێراق گەیشتە شیلادزێ و بڕیارە لەوێ جێگیر بکرێت.
سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو هێزە لە لیوایەک پێک دێت و لە لووتکەی رێژبراخە لە سنووری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی جێگیر دەبێت و چەند خاڵێک دادەنێن.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو هێزەی پاسەوانی سنوور شەوی رابردوو بە 100 هەمەری سەربازییەوە گەیشتوونەتە گەلی باڵندا و بەیانیی ئەمڕۆ بەرەو دەڤەری نێروە و رێکان و دۆسکی سەروو بەڕێکەوتوون.
ئەو شوێنەی هێزەکە تێیدا جێگیر دەبن، حەوت کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ناحیەی شیلادزێ و لەڕووی سەربازییەوە شوێنێکی ستراتیجییە، ئەمەش بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، بۆ گێڕانەوەی ئارامییە بۆ ناوچەکە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو گوندانە بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لە ساڵی 2022 تورکیا ئۆپەراسیۆنی "چنگ قوفڵ"ی دژی پەکەکە لەو سنوورە دەستپێکرد کە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و چیای مەتین لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئێستا بەوهۆیەوە دەیان گوندی سنوورەکە چۆڵکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ