گالەری

21-02-2021
10 Photos
 
رووداو دیجیتاڵ/ AFP / Munir UZ ZAMAN

  

رۆژی 21ـی شوباتی هەموو ساڵێک، رۆژی جیهانیی زمانی دایکە، لە بەنگلادیش بەبۆنەی ئەو رۆژەوە بەشێک لە خەڵکی چوونە سەر مۆنیۆمێنتی شەهیدانی زمان و بە گوڵ رازاندیانەوە. 
 
مۆنیۆمێنتەکە بۆ بیرهێنانەوەی ئەو قوتابییانە دروستکراوە کە لە ساڵی 1952 لە میانی جووڵانەوەی زمانی بەنگالی لە هیندستان خۆپێشاندانیان کرد و داوای ناساندنی زمانی بەنگالییان دەکرد، بەڵام لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان 11 قوتابیان کوژران. دواتر و لە ساڵی 1956، زمانی بەنگالی بەفەرمی ناسێندرا.