لە هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزی

20-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای زیاتر لە چوار مانگ لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی، نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە شاری هەولێر نزیکەی 50 دینار دابەزی.
 
جەنگی مەجید، خاوەنی بەنزینخانە و بازرگانی سووتەمەنی لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ (هەینی، 20-12-2024)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "جگە لە بەنزینی حکومی کە لە هەولێر لیتری بە 750 دینار دابەش دەکرێت، بەنزینی نۆرماڵ دابەزیوە و بە کۆ لیتری بە 830 دینارە".
 
لە بەنزینخانەکان هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 860 بۆ 870 دینارە.
 
رۆژی 22-8-2024، لە هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرزبووەوە و  یەک لیتر بووە 925 دینار، لەکاتێکدا پێشتر 820 دینار بوو؛ رۆژێک پێش ئەوە لە سلێمانیش گەیشتە هەمان نرخ.
 
سەرەتای مانگی چواری ئەم ساڵ، لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان بە 775 دینار بوو.
 
لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەنزینی نۆرماڵ کە زۆرترین خواستی لەسەرە، بەنزینی موحەسەن و سووپەریش هەیە کە نرخی لیترێکی لە نێوان 950 بۆ هەزار و 500 دینارە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ

هەوڵی پێکهێنانی 'بەرەی ئۆپۆزیسیۆن' لە هەرێمی کوردستان دەدرێت

بەشێک لە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەدەن. سێ لایەنیان دان بەوەدا دەنێن کە پەیام گۆڕینەوە لەنێوانیان هەیە و ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش دەکەن.