رووداو - هەولێر
لە وەرزی زستاندا بازاڕی لەنگە لە شاری هەوڵیر یەكێكە لە گەرمترین بازاڕی جلوبەگ و كەرەستەو شتی جاونكاری، كە جگە لە دانیشتووانی شارەكە لە ناوچەكانی دیكەی كوردستان و عێراقیش روو لەم بازاڕە دەكەن.
بەشێكی زۆری ئەو كەلوپەلانەی لەم بازاڕەدا دەخرێنەڕوو لەوڵاتانی ئەوروپاوە هێنراون بەتایبەتیش لە سوێد و نەرویج. وەك فرۆشیارانی لەنگەش دەڵێن، بەهۆی كەمی نرخ و باشی كوالێتی كاڵاكان تەنانەت كەسانێك لە میسرەوە هاتوون بۆ بازاڕی لەنگەی هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ