لە وێستگەیەکی دەنگدان کەسێک قەڵەمی کۆمیسیۆن دەگۆڕێت

20-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە وێستگەیەکی دەنگدان کەسێک قەڵەمی کۆمیسیۆنی گۆڕیوە، بەڵام زوو ئاشكرا بووە و چارەسەر کراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشتینی یەکەمی 2024 ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە باشی بەڕێوەدەچێت."
 
ئەیسەر یاسین ئاماژەی بەوەش کرد، "کەسێک لە وێستگەیەکی دەنگدان قەڵەمی کۆمیسیۆنی گۆڕیوە، بەڵام زوو ئاشکرا بووە و چارەسەر کراوە."
 
بەپێی رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر دەنگێک بە قەڵەمی تایبەتی کۆمیسیۆن نەدرێت، ئامێرەکە فۆڕمی دەنگدانەکە ناخوێنێتەوە و دەنگەکە بە پووچەڵ هەژمار دەکرێت.
 
لەبارەی بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ وێستگەکانی دەنگدان، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی، "بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن، بردنی مۆبایل بۆ ژوورەوە قەدەخەیە، چاودێرەکان هەر کەسێک ببینن کە مۆبایل بەکاردەهێنێت دەتوانن تاوەکو دەنگەکەی دەدات، لێی وەربگرن، هەر کەسێکیش بینیی کە هاووڵاتییان مۆبایل دەبەنە ژوورەوە دەتوانن سکاڵا بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.