گالەری

20-10-2024
32 Photos
رووداو دیجیتاڵ

دوای بانگەشەیەکی گەرم بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کاژێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد کە تاوەکو کاژێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
 
بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەپێی کۆمیسیۆن تاوەکو کاژێر 12:00 واتا لەماوەی 5 کاژێردا 31٪ بووە.
 
دەنگدەران لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی 95 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەدەن، کە 14 پارت و هاوپەیمانی رکابەری لەسەر کورسییەکانی دەکەن.
 
بەگشتیش لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمان، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.