تورکیا 8 گوندی رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

20-10-2023
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەشت گوندیان لە سنووری حەلەب تۆپباران کرد و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان ئافرەتە.
 
رۆژی هەینی، 20-10-2023، رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەشت گوندیان لە سنووری شێراوای سەر بە حەلەب تۆپباران کرد و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان ئافرەتە.
 
تۆپخانەکانی تورکیا، گوندی عەقەبەیان لە سنووری شێراوا تۆپباران کرد، دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی فەرید مستەفا بەرەکات، تەمەن 53 ساڵان و شەیما محەممەد رەجەب، تەمەن 29 ساڵان بریندار بوون و بە ئامبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سووریا، "گوندەکانی تاتمەڕەش، تنب، کەشتەعار، مەرعناز و شەواریغەی سەر بە ناحیەی شەران لە سنووری حەلەب بە چڕی تۆپباران کراون." بەڵام ئاماژە بە زیانەکانی ئەو گوندانە نەکراوە.
 
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای تورکیا هەرێمەکانی تلڕەفعەت و شەهبا و زرگانی تۆپباران کرد و بەگوێرەی راگەیێندراوێکی رێڤەبەری خۆسەر، تۆپبارانەکان زیانیان بە ماڵ و زەویی هاونیشتمانییان گەیاندووە.
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی رابردووش، سوپای تورکیا گوندی شەوارخەی لە ناوچەی شەرای سەر بە عەفرین تۆپباران کردبوو.
 
تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا 45 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 35 کەسیان ئەندامی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بوون، 10ـیان هاووڵاتیی سڤیل بوون کە دوو دانەیان منداڵ و کەسێکیان ژنە.
 
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکاندا 52 کەسیش بریندار بوون کە 30 کەسیان ئەندامی ئاسایشن، 20ـیان خەڵکی سڤیلن، پێنجیان ژن و سێ دانەیان منداڵن، هەروەها دوو شەرڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی سریانیش بریندار بوون.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سووتانی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ژینگەی هەولێر: 54 پاڵاوگە داخراون و 20 خاوەن پاڵاوگەش دەستگیرکراون

ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، جگە لە داخستنی کارگەکان، لە دوو هەفتەی رابردوو 20 خاوەن پاڵاوگەی نایاساییان دەستگیرکردووە کە پابەندی رێنوێنییە ژینگەییەکان نەبوون.