پێنج گۆڕی بەکۆمەڵ لە رەققە دۆزراونەتەوە

21-10-2018
هونەر ئەحمەد
هونەر ئەحمەد
دووان له‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ ته‌رمه‌كانیان گۆاستراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 2500 ته‌رم بووە
دووان له‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ ته‌رمه‌كانیان گۆاستراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 2500 ته‌رم بووە
نیشانەکردن رەققە سووریا
A+ A-
رووداو-رەققە

پاش ساڵێك هێشتا رققه‌ بۆنی ته‌رمی لێ نه‌براوه‌. له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا پێنج گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌، دووان له‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ ته‌رمه‌كانیان گۆاستراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 2500 ته‌رم بووە.


ئێستا كار له‌ گۆڕستانی پانۆراما ده‌كرێت كه‌ نزیكه‌ی 1500 ته‌رمی تێدایه‌ و هێشتا 150 ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌. دووان له‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ ته‌رمه‌كانیان گواستراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 2500 ته‌رم بوو، ئێستا كار له‌ گۆڕستانی پانۆراما ده‌كرێت كه‌ نزیكه‌ی 1500 ته‌رمی تێدایه‌ و هێشتا 150 ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌.

حه‌سان دوو هاوژین و یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی به‌ده‌ستی خۆی له‌م گۆڕستانه‌دا ناشتووه‌ به‌ڵام ئێستا جێگاكه‌ی لێ ون بووه‌ و نایان بینێته‌وه‌، منداڵه‌ بچووكه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌، محه‌ممه‌د ته‌مه‌نی سێ مانگ بوو كاتێك دایكی به‌هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا. حه‌سان دهڵێت من جێگه‌ی دایكیشم بۆ گرتووه‌ته‌وه‌ بێ من ئوقره‌ی نییه‌. 

حه‌سان حوسێن لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو هاوژین و منداڵەکەی بە رووداوی راگەیاند: "چوار مووشه‌كیان لێداین من سێ كه‌سم گیانی له‌ده‌ستدا دوو ژن و كچێك، هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆر تیاچوون. من خۆم هێنایانم به‌ده‌ستی خۆم ناشتیانم پێموایه‌ له‌به‌شی سێیه‌مدایه‌ خواهاوكاری ئه‌م تیمانه‌بێت له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام نه‌یانمان بینیوه"‌.

ده‌رهێنانی ته‌رم له‌ رەققه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قوناخێكی قورس، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كان و ده‌رهێنانیشیان ئاسان نییه‌. له‌ماوه‌ی ساڵێكدا سێ هه‌زار ته‌رم له‌ رەققه‌ ده‌رهێنراوه،‌ 2 هه‌زار ته‌رمیش له‌نێو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانن. هێشتا پێشبینی ده‌كرێت 4 هه‌زار ته‌رمی دیكه‌ له‌نێو رەققه‌ و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كاندا مابێت و پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ش له‌و ته‌رمانه‌ پێویستی به‌ شەش مانگی دیكه‌ هه‌یه‌.

یاسر خه‌میس، به‌رپرسی تیمه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رققه‌ بە رووداوی راگەیاند: "ئێمه‌ ئێستا سێ گۆڕستانمان هه‌یه‌ هه‌ر گۆڕستانێك مانگ و نیوێك كاری پێویسته‌، گۆڕستانی پانۆراما مانگ و نیوێك، گۆڕستانی فخێخه‌ مانگ و نیوێك، گۆڕستانی نێو گه‌ڕه‌كه‌كانیش مانگ و  نیوێك، ئه‌وانه‌ی ژێر دار و په‌ردووه‌كانیش هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌.

پاكنه‌كردنه‌وه‌ی رەققه‌ له‌ ته‌رمه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان. فاتیمه‌ به‌دوای یادگارییه‌كانی پێش خاپوربوونی رققه‌دا ده‌گەڕێت، به‌ڵام جگه‌ له‌وێرانكاری و حه‌سره‌ت هیچی دیكه‌ به‌دی ناكات.

فاتیمه‌ ئه‌سعه‌د، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی بەدوو بە رووداوی راگەیاند: "ئه‌ی چۆن بیر له‌ دراوسێكانم ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ تیاچوون بیر له‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌چی به‌سه‌ر هات هیچ دراوسێیه‌كمان نه‌ما، هه‌موویان مردن من پێت ده‌ڵێم له‌م كۆڵانه‌ی ئێمه‌ زیاتر له‌ 150 كه‌س مردن ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌من ده‌یانناسم، ئه‌مه‌ هه‌مووی سته‌مه‌ ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌كوێ بێنن هیچیان پێ نییه"‌.

ئاماری فه‌رمی نییه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وی رەققه،‌ به‌ڵام ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌ڵێن زیاتر له‌ 15 هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌ زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە