کچێکی کوردی ئێزدی لە کامپی هۆل ئازادکرا

20-09-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کچە کوردێکی ئێزدی کە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێنرابوو، لە کامپی هۆل ئازادکرا و بڕیارە بگەڕێندرێتەوە باشووری کوردستان.
 
چوارشەممە 20-09-2023 حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوێنێ سێشەممە کچە کوردێکی ئێزدیی تەمەن 21 ساڵان بە ناوی فریال خزر، لە کامپی هۆل دۆزراوەتەوە و لە رێگەی چەند کەسێکەوە ئازادکراوە.
 
فریال خزر، ساڵی 2014 لە کاتی هێرشەکانی داعش دا، لە تەمەنی 12 ساڵی لەلایەن ئەو رێکخراوە تووندئاژۆوەوە دەڕفێندرێت و دەبرێتە سووریا.
 
حوسێن قائیدی گوتی "لەم رۆژانە، فریال لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ سنووری شنگال و زێدی خۆی کە گوندی دووگرێ-یە".
 
لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014، رێکخراوە پەڕگیرەکە کوردانی ئێزدی کۆمەڵکوژ کرد و هەزاران کەسیشی رفاند. تاوەکو ئێستا 2712 کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن کە 1269 کەسیان ژن و 1443 کەسیان پیاون. 
 
بەگوێرەی نوێترین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان، بەهۆی هێرشی داعشەوە 135 هەزار و 860 کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون؛ 189 هەزار و 337 کەسیش ئاوارەی ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان بوون و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش کۆچبەری وڵاتان بوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە هێزەکانی هەسەدە  لە منبج تەقاندوویانەتەوە.

هەسەدە لە رۆژهەڵاتی منبج دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد

هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی منبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە. هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.