بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان هەفتەی داهاتوو شاندێکی عێراق سەردانی هەولێر دەکات

20-09-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو شاندێکی هونەریی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ کاراکردنی کۆدی دەرچووانی سنووری مادەی 140. دەشڵێت، شاندەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەمێننەوە و کاروباری دامەزراندی ئەو کەسانە رایی دەکەن کە کۆدی دامەزراندنیان وەرگرتووە.
 
بەختیار حاجی حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، 24ـی ئەیلوولی 2023، شاندێکی تەکنیکی لە ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق دێنە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەمێننەوە.
 
بەختیار حاجی حەمەد گوتیشی، شاندەکە رۆژی دووشەممە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و رێکدەکەون لەسەر شێوازێک بۆ کاراکردنی کۆدەکان کە رەنگە هەر رۆژی دووشەممە کۆدەکان کارا بکرێن.
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە شەوی رابردووەوە کۆدی پارێزگاکانی دیکەی عێراق کاراکراوە و تاوەکو 24ـی ئەیلوول کارابێت واتا بۆ ماوەی پێنج رۆژ، بۆ دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانیش لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەبێت.
 
رۆژی 17-9-2023، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، وەکو وەزارەتی خوێندنی باڵا چاوەڕوانی هاتنی شاندەکەی ئەنجوومەنی راژە دەکەن و داواشیان لە زانکۆکان کردووە ئەو خوێندکارانەی لە بڕوانامە و بەڵگە فەرمییەکاندا کەموکرتییان هەیە رەوانەی وەزارەتی بکەن.
 
بەختیار حاجی حەمەد ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شاندە تەکنیکییە لە ماوەی ئەو هەفتەیەی لە هەرێمی کوردستان دەمێنمەوە، ئەو خوێندکارانەی کەموکورتی لە بەڵگە فەرمییەکانیاندا هەبووە تەواو دەکرێن و کۆدەکان بۆ ماوەی پێنج رۆژ کارا دەبێت.
 
لەبارەی ئەو خوێندکارانەی کە کاراکردنی کۆد دەیانگرێتەوە، گوتی، "هەموو ئەو دەرچووانەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن و کۆدیان بۆ گەڕاوەتەوە، دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.