لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شێخان هەشت کەس برینداربوون

20-07-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو - شێخان

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان سەنتەری قەزای شێخان و ناحیەی زێلکان، هەشت کەس برینداربوون.
 
عەقید ئازاد تەھا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی دھۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لە جۆری پیکاپ تۆیۆتا و ئۆتۆمبێلێکی مازدا روویداوە لە نزیک گوندی تاق حەرب، بەهۆیەوە ھەشت کەس برینداربوون."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی دھۆک ئاماژەی بەوەش کرد، زیانی مادیی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی سەردانی ئەمریکا دەکات

بڕیارە سبەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەردانێک بگاتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا. راوێژکارێکیشی دەڵێت، "لەگەڵ چەندین کاربەدەست و ناوەندی سیاسیی ئەمریکی کۆدەبێتەوە."