رووداو - سلێمانی
لە سلێمانی بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی رێگەوبان قەرەباڵخی شەقامەکان کەمدەکرێتەوە، کە تێچووی سەرجەم پڕۆژەکان پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
پڕۆژەکان دروستکردنی ئەندەرپاسێک و دوو لووپی نوێن، کە تێچووەکەیان نزیکدەبێتەوە لە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار.
سەڵاح نووری، ئەندازیاری سەرپەرشتیار دەڵێت "پڕۆژەی یەکەم فراوانکردنی پردی دەباشانە لە یەک سایدییەوە کردوومانە بە دوو ساید، لە 12 مەترەوە کراوە بە 24 مەتر. دروستکردنی پردێکی فلای ئۆڤەر لە دەباشانەوە دەچێتەوە سەر شەقامی مەلیک مەحموود. هەروەها دروستکردنی دوو شەقامی تایبەت بۆ نەخۆشخانەی شار کە دەبێتە رێگەی چوونە ژوورەوە بۆ نەخۆشخانەکە. لە خوار پردی دەباشانیش دوو لوپ دروستدەکرێن، کە یەکێکیان لە پردەکەوە دەچێتەوە سەر شەقامی مەلیک مەحموود، یەکێکیشیان لە شەقامەکەوە دەچێتەوە سەر پردی دەباشان. شەقامێکی دیکەش دروستکراوە کە شەقامی 60 مەتری دەبەستێتەوە بە شەقامی چوارتاوە".
سەڵاح نووری گوتیشی "پڕۆژەی سێیەمیان بریتییە لە دروستکرنی ئەندەر پاسێک کە لقێکیان دوو سایدی مەجیدبەگ و هەواری تازە دەبەستێتەوە بە شەقامی مەلیک مەحموودەوە و لقەکەی دیکەشیان هەواری تازە بە شەقامی چوارتاوە دەبەستێتەوە".
پڕۆژە کۆنەکە لە %95ی کارەکانی تەواوبووە، تازەکانیش لە %60ـیان جێبەجێکراون، ئەندەرپاسەکەش لە کارەکانی سەرەتایدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ