گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کەمپی دارەشەکرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، کە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەرانەوە پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە.
 
سەنتەری رۆشنبیریی قەدری جان لە کەمپی دارەشەکران پێشانگەیەکی تایبەتی بۆ 22 پەنابەری رۆژئاوای کوردستان رێکخست و زیاتر لە 100 تابلۆیان نمایشکران؛ تابلۆکان گوزارشتیان لە سەختیی ژیان و ئاوارەیی و ئازادی دەکرد.
 
بارین محەممەد کە تەمەنی 15 ساڵە، بۆ یەکەمجارە بە هەشت تابلۆ بەشداریی پێشانگەکە دەکات، ئەو بە رووداوی گوت، "کردنەوەی ئەم پێشانگەیە زۆر باشە، بەڵام هیواخوازم لە دەرەوەی کەمپ پێشانگەمان بۆ بکرێتەوە، تاوەکو بتوانین خەڵکی دەرەوەی کەمپ و خەڵکانی نێو شارەکان هێز و توانای ئێمە ببینن؛ لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتێکمان هەبێت بۆ بەبازاڕکردنی تابلۆکانمان وەکو داهات و پاڵپشتی بۆمان."