رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا كه پێكهاتبوون له رۆبن واگنسبێرگ، سكرتێری په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كه‌ته‌لۆنیا و شاندێکی یاوەریان سەردانی تۆڕی میدیایی رووداویان کرد.
هۆکاری سەردانەکەیان بۆ رووداو بینینی دەزگاکە بووە کە رووداو کەناڵێکی پێشەنگە لە عێراق و ناوچەکە. لە سەردانەکەیاندا، لەگەڵ ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو کۆبوونەوە و سەردانی بەشە جیاوازەکانی کەناڵەکەیان کرد.
شاندەکە سوپاسی رووداویان کرد کە کە رووماڵی گشت‌پرسیی کەتەلۆنیای کردووە.
وێنە: هادی سەلیمی - رووداو