سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە

لە یەکەم کۆبوونەوەیدا لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

20-06-2020

22:20

نێچیرڤان بارزانی جەخت لە چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەکاتەوە

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جینین پلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
 
 
ئەمڕۆ شەممە 20-06-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دواتر لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووە. 
 
بەپێی راگەێندراوێکی کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا تيشكيان خسته‌سه‌ر دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و لێكه‌وته‌كانى ڤايرۆسى كۆرۆنا و جه‌ختيان "له‌ گرنگى و پێويستيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه‌."
 
ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ به‌ سه‌رۆكايه‌تيى مسته‌فا كازمى و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ و دياڵۆگ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. نێچيرڤان بارزانى "جه‌ختى له‌ ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى رۆڵى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد."
 
زیاتر بخوێنەوە

18:27

نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی داوادەکەن پێکەوە رووبەڕووی قەیرانەکان ببنەوە

نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی داوادەکەن پێکەوە رووبەڕووی قەیرانەکان ببنەوە
نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی داوادەکەن پێکەوە رووبەڕووی قەیرانەکان ببنەوە
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا، کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتەر رایگەیاند لە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و رووبه‌ڕووبوونه‌وی ئاڵنگارییەکانی قۆناخه‌که‌مان کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند دۆسێیەکی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی کوردستان كرا لەگەڵ ئەو بەربەستە هاوبەشانەی رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە لەنێویاندا قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و یەكڕیزی هەموو لایەك بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی ئێستا و كاركردن بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور.
 
زیاتر بخوێنەوە

18:19

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا کۆبوونەوە

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا کۆبوونەوە
 
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا، کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی لە توویتێکدا نووسیویەتی "ئەمڕۆ بە یاوەریی به‌ڕێزان جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدامان کرد و لەگه‌ڵ به‌ڕێزان سەرۆکوەزیران، سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، تاوتوێی پەیوەندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و رووبه‌ڕووبوونه‌وی ته‌حه‌دییه‌کانی قۆناخه‌که‌مان کرد".

 

 

 

 

زیاتر بخوێنەوە

14:59

نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە
 
لە یەکەم کۆبوونەوەیدا لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

 

کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

زیاتر بخوێنەوە

13:24

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان، لەبارەی چەند بابەتێک، بەتایبەتی پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
 
سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، کە ئێستا لە هەمووکات زیاتر کاریگەریی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و دارایی.
 
لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بەجیا کۆدەبێتەوە. لەسەر ئاستی حیزبەکانیش لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و سەدرییەکان کۆدەبێتەوە. 
 
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا هەردوو جێگری سەرۆک لەگەڵیدا دەبن. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن وەزیرانی دەرەوە و شارەوانی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشوازی لێدەکرێت.
 
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نێچیرڤان بارزانی چەندینجار سەردانی بەغدای کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبووەتەوە. تەنیا هەشت رۆژ دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە. 
 
رۆژی 20ی حوزەیرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کۆبووەوە و بڕیاردرا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵی، ده‌ست به‌ قۆناخێكى نوێى دانوستاندن بكرێت.
 
لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق بڕیاردرا ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له‌سه‌ر‌ ئه‌جێنداى گفتوگۆكان و پرسه‌كانى وه‌ك مادده‌ى 140 و نه‌وت و بودجه‌ و دارايى و پێشمه‌رگه‌ و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى ديكه‌ كۆببنه‌وه‌ و ئاماده‌كاریى بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا بکەن. 
 
هەر لەو سەردانەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد حەلبووسی ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
 
لە 29ی حوزەیرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد، لەو سەردانەدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەجیا کۆبووەوە.
 
هەروەها لە تشرینی دووەمی ساڵی 2019  لە سەروبەندی خۆپێشاندانەکانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی چووە بەغدا و به‌جيا له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانى‌، هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لبينا، نه‌سسار ئه‌لروبه‌یعی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سیاسیی ره‌وتى سه‌در و شاندی یاوەری، نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا و ئه‌ياد عه‌للاوى، سه‌رۆكى هاوپەیمانیی نيشتمانى كۆبووه‌وه‌.
 
نێچيرڤان بارزانى له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا جه‌ختى له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق كرده‌وه‌ و ئاماده‌يی هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارى و هاوئاهه‌نگييه‌كى پێويست له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
 
هەر لەو سەردانەیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کۆبووەوە، نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکان و هاوئاهەنگیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش کرد.
 
ئەم سەردانانە، رێککەوتنی هەولێر و بەغدای لەبارەی نەوت و دارایی لێکەوتەوەو بۆ یەکەمجار هەولێر لە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2020 بەشدار بوو، بەڵام خۆپێشاندانەکانی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بوونە هۆی ئەوەی بودجە نەچێتە پەرلەمان، ئێستاش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بەغدا ئامادە نییە کار بە رێککەوتنەکە بکات.
زیاتر بخوێنەوە