کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی نەیهێشت سەرۆککۆماری ئێران بێتە هەولێر

20-05-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە جیاتیی رازاندنەوەی پایتەخت و هەڵکردنی ئاڵاکانی هەرێمی کوردستان و ئێران پێکەوە، چواردەورەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بە پەڕۆی رەشی ماتەمینی دەورە دراوە. بڕیاربوو دووشەممە شاندێکی تایبەت بۆ ئامادەکاریی سەردانی رەئیسی، بێنە هەرێمی کوردستان و عێراق.
 
نەسروڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "لە سەردانی بەڕێز جەنابی بارزانی بۆ تاران و دیداریان لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمار، سەرۆککۆماری شەهید، بەڕێزیانیان بانگهێشت کرد کە لە سەردانیاندا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بەڕێزیشیان قبوڵی کرد و بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن. تیمی ئامادەکاری ئەم سەردانە بڕیابوو ئەمڕۆ بێنە عێراق کە بەداخەوە چارەنووس وابوو ئەم سەردانە نەیێتە دی."
 
لە ئێران پێنج رۆژ شین بۆ لەدەستدانی سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتەکەیان دەگێڕدرێت و ماتەمە، لە هەرێمی کوردستانیش کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، سێ رۆژ پرسە دەگێڕن. 
 
هێشتا پرسە دانەنراوە، میوان دەستە دەستە دەچنە کۆنسوڵخانە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوەتی کردوووە بۆ بەڕێوەچوونی پرسەکە.
 
شاکر حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بە رووداوی راگەیاند، "بەپێی داواکاریی ئەوان ئێمە ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەک لە رووی ئەمنی، هاتووچۆ و خزمەتگوزارییەوە. ئەوەی پێویست بێت هاوکارییان دەکەین. چاوەڕوان دەکرێت شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستانیش بەشداریی پرسەکە بکەن.  
 
لە رۆژانی ماتەمینیی گشتیدا، لە سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە جیهان بە هەردوو کۆنسوڵخانەکەشی لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم کاروبارە کارگێڕيیەکان رادەوستن و هیچ مامەڵەیەک رایی ناکرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".