گالەری

20-04-2019
17 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ (20-4-2019) لە هەولێری پایتەخت یەکەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو دەستیپێکرد.

دکتۆر ئاراس برادۆستی، سەرۆکی لووتکەی تەندروستیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بە پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لووتکەی تەندروستیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
 
بەشدارانی لووتکەکە لە کەرتی تەندروستی کوردستان، عێراق، تورکیا، ئێران، ئوردن، هیندستان، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سوێد، سویسرا، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانییە.

دکتۆر ئاراس برادۆستی روونیدەکاتەوە قسەکەرە بیانییەکان ئەزموونی پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی وڵاتەکانیان لە 10 پایە گرنگەکە دەخەنەڕوو، ئامانج ئەوەیە هێڵە گشتییەکانی پێشخستنی کەرتی تەندروستی دابندرێن، ستراتیژی کارکردنی ئەو کەرتە دابڕێژرێتەوە.