ئاوارە عەرەبەكانی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

20-04-2016
لیزان ئەمین
...
...
نیشانەکردن عێراق ئاوارەكان
A+ A-

رووداو - سلێمانی  

بۆ زوو ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش، حكومەتی عێراق رێگاكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان ئاسانتر دەكات. ئێستا بەشێكی زۆری ئەو ئاوارانە دژواری گوزەرانیان بێزاری كردوون، دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

بەپێی ئامارەكانی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رۆژانە نزیكەی 20 خێزانی ئاوارە مامەڵە بۆ گەڕانەوە دەكەن.

لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا لە سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان 64 هەزار و 713 خێزان گەڕاونەتەوە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین و 14 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە پارێزگای دیالە. 55 هەزار و 600 خێزانی ئاوارە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا ماون، كە بەشێكیان رۆژانە مامەڵە دەكەن بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. 

ئەو ئاوارانەی بوونە قوربانی شەڕی داعش و ماوەیەكی زۆر ئازاری ئاوارەییان چەشت، بێ‌ هیوا نەبوون لە ناوچە وێرانبووەكانیان، هەر بۆیە دەچنەوە بە دەستی خۆیان وەك جاران ئاوەدانی بكەنەوە.

یاسر لەگەڵ خێزانەكەی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە ئاوارەی باشووری كوردستان بووە. ئەو خەون بەوە دەبینێت‌ بگەڕێتەوە زێدی خۆی، بەڵام هەواڵی وێرانبوونی ماڵەكەی وای لێكردووە كە لەژێر خێمەی ئاوارەیی درێژە بە ژیانی بدات، چونكە بۆ چوونەوە سەر ژیانی رابردووی دەبێت بەدەستی پڕەوە بگەڕێنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە