رووداو- بناری قەندیل
بەهۆی بۆردوومانی توركیا، رێگەی بناری قەندیل داخراو هاتووچۆكردن لەنێوان شارۆچكەی پشدەر و راپەڕین بۆ دەڤەری باڵەكایەتی و شارۆچكەی سۆران نەماوە.
پەیامنێری رووداو لەو سنوورە رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بازگەیەكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK یان لە گوندی باراوەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر لە سنووری شارۆچكەی پشدەر بۆردوومانكردووە.
وەك پەیامنێری رووداو باسیكرد، فڕۆكە جەنگییەكان لەكاتی بۆردوومانكردنی بازگەكەی پەكەكەدا، مووشەكێكان لە نێوەڕاستی رێگەكە داوە و رێگەی هاتووچۆكردن لەنێوان شارۆچكەی پشدەر و راپەڕین بۆ دەڤەری باڵەكایەتی و شارۆچكەی سۆران نەماوە، سەرەڕای ئەوەش پەكەكە رێگەكەی داخستووە.
پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەكە زیان بەهیچ كەسێكی مەدەنی نەكەوتووە، زیانەكانی پەكەكەش نەزانراون، بەڵام ژمارەیەك هاونیشتمانی گیریانخواردووە و رێگەی دەربازبوونیان نییە. تاوەكو ئێستاش فڕۆكەكان بەسەر بناری قەندیلدا دەسووڕێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ