گالەری

رووداو دیجیتاڵ

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵیش چاوەکان لەسەر ئاکرێ بوون بۆ نمایشکردنی تابلۆیەکی سەرنجڕاکێشی نەورۆز.
 
رێوڕەسمی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە ئاکرێ، ئەمڕۆ (20-3-2025) کاژێر 06:45ـی ئێوارە دەستیپێکرد. زیاتر لە هەزار کەس مەشخەڵیان بەرزکردەوە و بەرەو چیای کەلێ سەرکەوتن.
 
چیای کەلێ، بەسەر ئاکرێدا دەڕوانێت و بەرزە، بۆ ئەوەی هەرکەسێکیش مەشخەڵێک بگەیێنێتە لووتکەکەی، دەبێت بەسەر 340 پلیکانەدا سەربکەوێت. 
 
ئەوانەی بەسەر چیاکەشدا سەرنەوکەوتن؛ لەنێو شارەکە چێژیان لە دیمەنی ئاگری نەورۆز و یاریی ئاگرین بینی، بەپێی گەشتوگوزاری ئاکرێ دەیان هەزار کەس بوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ئاکرێ رایگەیاند " بۆ نەورۆزی ئەمساڵ 88 هەزار کەس هاتوونەتە ئاکرێ."