رووداو دیجیتاڵ
سعودیە لە نووسراوێکدا دەڵێ، دەبێت بەشێک لەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان حەجکردنەکەیان دوادەخرێت بۆ ساڵی داهاتوو. حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی بڕیارەکەوە ژمارەیەک هاونیشتمانی بێبەش دەبن لە حەجی ئەم ساڵ و بە تەلەفۆن ئاگادار دەکرێنەوە.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقی، نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی كوردستان كردووه به پشتبه‌ستن به رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه داوا ده‌كات؛ مه‌رجی ته‌مه‌ن له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌م ساڵ به‌سه‌ر حاجیاندا جێبه‌جێ بكرێت، به جۆرێك ئه‌و حاجییانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 70 ساڵە، رێگه بە 7%یان ده‌درێت له كۆی پشکی حاجیان.
کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بە گوێرەی بڕیارەکە، تەنیا 358 هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان کە تەمەنیان زیاترە لە 70 ساڵ و ناویان هاتووەتەوە بۆ حەج، ئەم ساڵ دەتوانن بچنە سعودیە."
لەبارەی ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە و پارەیان بۆ حەج داوە و ئەم ساڵ ناتوانن حەج بکەن، کاروان ستوونی گوتی: "جگە لە 358 کەسەکە، ژمارەیەکی دیکە هەن کە بڕیاربوو بچنە حەج و لەبەر بڕیارەکە بێبەش دەبن بۆ ئەم ساڵ، بەڵام بۆیان دوادەخەین بۆ ساڵی داهاتوو".
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، ئەو 358 کەسەی تەمەنیان 70 ساڵ زیاترە و ئەم ساڵ دەچنە حەج، بە تیروپشک دیاری دەکرێن، بەجۆرێک، کۆی ئەوانەی تەمەنیان زیاترە لە رێژەی دیاریکراو، تیروپشکیان بۆ دەکرێت و لەوەشدا رەچاوی دانیشتووی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت.
کاروان ستوونی گوتی، ئەو کەسانەی تەمەنیان زیاترە لە 70 ساڵ، پەیوەندییان پێوە دەکرێت بۆ ئەوەی ئاگادار بکرێنەوە کە ئەم ساڵ دەتوانن بچنە سعودیە یان ساڵی داهاتوو. گوتیشی، دوایین کات بۆ کۆتایی رێکارەکان و دیارکردنی ناوەکان، 27ـی ئادارە.
دوای گەیشتنی نووسراوە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان كۆبوونه‌وه. بە گوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، نیاز شێخ راغب نه‌قشبه‌ندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە، سه‌رجه‌م بەڕێوهبهرانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و لێپرسراوانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره راسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان.
پشکی حەجی 2025 بەراورد بە پار زیادکراوە. ساڵی رابردوو 4,174 کەس ناویان دەرچووبوو. لە 25-09-2024، تیروپشک بۆ ئەو ناوانە کرا کە ساڵی 2017 و 2023 ناوی خۆیان تۆمار کردبوو و لە تیروپشکەکەدا 5 هەزار و 120 کەس ناویان دەرچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ