گالەری

20-02-2025
42 Photos
هەژار جەوهەر
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو کرایەوە.
 
پێشانگەکە، رۆژانە لە کاژێر 11:00 تاوەکو 19:00 کراوە دەبێت، تێیدا 12 کۆمپانیای ئۆتۆمبێل 19 براند و جۆری نوێی ئۆتۆمبێل پێشاندەدرێن.
 
160 کۆمپانیای جوانکاریی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگیش بەشداری دەکەن، لەوانە 40ـیان نێوخۆیین و 120ـی دیکەش لە دەرەوە هاتوون، بەگشتی نزیکەی 90 کۆمپانیا چینین، ئەوانەی دیکە هەشتیان ئێرانین، 6 تورکی، 6 هیندی و 2  کۆمپانیاش لە یۆنانەوە بەشدارن.
 
بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن و 350 هەزار ئۆتۆمبێل هەن، 2 ملیۆن و 200 هەزاریان لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکران و 150 هەزاریشیان تۆمارنەکراون.
 
لە هەولێر نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار ئۆتۆمبێل، سلێمانی 670 هەزار ئۆتۆمبێل و دهۆک 500 هەزار ئۆتۆمبێل هەن.