سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یونامی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لەکۆبوونەوەدایە

20-02-2024
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یونامی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لەکۆبوونەوەدان. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 20-02-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یونامی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق کۆدەبێتەوە. لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکەش گوتی "بۆ دانانی رێکارێکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان."
 
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و سەرۆکی کارگێڕیی هەڵبژاردن ئامادەن.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. هەڵبژاردنەکە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەویش چاوەڕێی بڕیاری دادگەی فیدراڵییە کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممە بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدات.
 
وادەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی تاوەکو 10 رۆژی دیکە درێژکرایەوە
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی تازەکردنەوە و تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆتایی ئەم مانگە درێژکردەوە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دووشەممە، 19-02-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێی راگەیاندم کە بڕیاریاندا وادەی تازەکردنەوە و تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژبکرێتەوە".
 
رۆژی دووشەممە، 19ـی شوباتی 2024، بۆتان شێرکۆ، جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا لەنێوان 80% بۆ 85%ـی ئەو کەسانەی لە هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە، تۆماری بایۆمەترییان بۆ کراوە.
 
رۆژی 1ـی شوبات، بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەرێمی کوردستان دەست بە تۆمارکردنی لەدایکبووانی ساڵی 2006 و ئەو کەسانەی دیکەش کرا، کە تۆماری بایۆمەترییان نەکردبوو و رۆژی 20ـی شوباتیش وەکو دوا وادە دەستنیشانکرا.
 
هەر ئەمڕۆ خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "پێشنیازی درێژکردنەوەی وادەکە دەکەین".
 
بە گوتەی خالید عەباس، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوازی هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەبێت و دەشڵێت، تاوەکو ئێستا پارێزگای دهۆک لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەرزترین ئاستی تۆماری بایۆمەتری تۆمار کردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تۆماری بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە 82%.
 
کێ دەتوانێ دەنگ بدات؟
  
تۆماری بایۆمەتریی دەنگدەران، لەدایکبووانی ساڵی 2006 و ئەو هاونیشتمانییانە دەگرێتەوە کە پێشتر تۆمارنەکراون، دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ خۆتۆمارکردن بەشێوەی بایۆمەتری.
 
پڕۆسەکە لە 1ی شوباتی 2024 دەستیپێکردووە، 20ی شوباتی 2024 وەک دوایین وادە دیاریکرابوو. ئەو کەسەی خۆی تۆمار دەکات پێویستە کارتی نیشتمانی، یان پێناسەی باری شارستانی و رەگەزنامە، کۆبۆنی خۆراک و بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی پێبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".