رووداو دیجیتاڵ
تەرمی ئەندامێکی ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنەکەسە لە نزیک شارۆچکەی تربەسپی لە رۆژئاوای کوردستان دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ (دووشەممە، 20-1-2025) تەرمی ئیسماعیل فەتاح دۆزرایەوە. جەدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە باشووری کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمەکە بەیانیی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.
جەدعان عەلی گوتی: ئیسماعیل فەتاح خەڵکی گوندی موسا گەورایە و وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ ئەندامی ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بووە.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە باشووری کوردستان هەروەها روونیکردەوە، ئەو بەرپرسەی ئەنەکەسە رۆژی پێنجشەممە لە گرکێ لەکێ-وە بەرەو قامیشلۆ دەچوو و لەوکاتەوە بێسەروشوێن بووە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی روون نەبووەتەوە و نازانرێت کوژراوە یاخود بە نەخۆشیی کوتوپڕ مردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ