قایمقامییەتی هەولێر: دەستگیرا بەسەر 32 تۆن خۆراکی بەسەرچوودا

20-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 32 تۆن رۆنی زەیتوون و خۆراکی دیکەی بەسەرچوودا گرت.

قایمقامییەتی هەولێر رۆژی دووشەممە رایگەیاند: "لە رێگای هەولێر – گوێڕ، دوای پشکنین و بەدواداچوون لە کۆگەی شیفا، دەستگیرا بەسەر کۆمەڵێک خۆراکی بەسەرچوودا".
 
ئەو کەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بەهۆی بەسەرچوونی کاتی بەکارهێنانیان ئەمانەن: 31 تۆن رۆنی زەیتوون، 994 کیلۆگرام زەیتوون، 600 کیلۆگرام سرکەی هەنار و 16 کیلۆگرام هەنگوین. 
 
بەرپرسێک لە قایمقامییەتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "خاوەنی کۆگاکە دەستگیرکراوە. جگە لە کەرەستە بەسەرچووەکان، هیچ مۆڵەتێکی کارکردنیان نەبووە".
 
خاوەنی کۆگاکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە. قایمقامییەتی هەولێر دەڵێت: "دەستگیرکراوەکە دەدرێتە دادگە و داوەر بڕیار دەدات چی جۆرە سزایەکی دەدات".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە