رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
موقەدەم سەنگەر سەلاحەدین، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی کۆیە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت. لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستداوە."
پۆلیسی هاتووچۆی کۆیە چووەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە. تەرمی هاونیشتمانییەکەش رەوانەی دادپزیشکی کراوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گەنجێکە بەناوی کارزان حاکم قەسرێ.
بەو رووداوەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە کەمتر لە 24 کاژێردا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 5 کەس.
نیوەڕۆی دوێنێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان باوک و کوڕێک لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا و لە قەزای بەردەڕەشیش لە پارێزگای دهۆک هاونیشتمانییەک بە هەمان هۆکار گیانی لەدەستدا.
تاوەکو ئەمڕۆ پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی لە ساڵانی 2023 و 2024ـی بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ