مەسرور بارزانی: هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

20-01-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن هەرێمی کوردستان بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆنسوڵ و نێردە و دیپلۆماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئامانجمانە لەگەڵ بەغدا بودجەیەکی دادپەروەرانە دەستەبەر بکەین بە جۆرێک لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و فەرمانبەراندا بێت، شاندەکەشمان بۆ گفتوگۆی زیاتر هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەغدا ".
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکی دیکەدا دەڵێت: "ئێمه‌ هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
 
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسندکرد. بەپێی یاساکە هیچ پشکێکلەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە، هاوکات رادەستکردنی هیچ بڕە نەوتێکیش لەسەر هەرێمی کوردستان نەسەپێنراوە، بەڵکو دانراوە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریبکات.
 
رۆژی 3.12.2020 شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021.
 
پێشتر زیاتر لە شەش جار شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەبارەی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردووە.
 
لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا شاندی دانوستاندنكارى هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان، "راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل" بداتە پەرلەمان، دواتریش راپۆرتەکە درایە پەرلەمان. 
 
لە راپۆرتەکەدا "به‌وردى و به‌به‌ڵگه‌وه"‌ په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له ‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئەو شاندە لەگەڵ  حكومه‌تی عێراق لە سەردەمی عەبدولمەهدی و کازمیش خراوەتەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بریکارێکی دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

20 مانگە زیادکردنی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک راگیراوە؛ کەی دەستپێدەکاتەوە؟

ساڵێک و هەشت مانگە زیادکردنی ناوی منداڵ بۆ فۆرمی خۆراک، هەروەها گواستنەوەی فۆرمەکە راگیراوە. بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر دەڵێت، "لە نزیکترین کاتدا بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێتەوە."