گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2020 لە رێوڕەسمێکدا تەرمی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاکسپێردرا. 
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی دکتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر لە ئەنقەرەوە گەڕێندرایەوە بۆ هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و پارتە سیاسییەکان پێشوازیی لە تەرمەکەی کرا. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکیدا لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی د. فرسەت سۆفی گوتی، د. فرسەت "بەردەوام بە منی دەگوت لەبەر دۆخی دارایی و کەمیی ئیمکانیات ناتوانم وەکو پێویست خزمەتی هەولێر و کوردستان بکەم، ئەوە یەکێکبوو لە خەمە گەورەکانی ئەو پیاوە".