تیمێکى کۆری چاودێرى کارکردنى ئامێرەکانى دەنگدان دەکات

19-10-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تیمێکى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستانن بۆ چاودێری کارکردنى ئامێرەکانى دەنگدان، کە دروستکراوى کۆمپانیایەکى ئەو وڵاتەن. 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: تیمى کۆمپانیایەکى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستانن، بۆ چاودێریى کارکردنى ئامێرەکانى دەنگدانى ئەلیکترۆنى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان تاوەکو ئەگەر کێشەیەک دروست بوو، چارەسەرى بکەن.
 
یەکەم جارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە ئەلیکترۆنى و لەرێگەى کارتى بایۆمەترییەوە بکرێت، ئامێرەکان لەلایەن کۆمپانیایەکى کۆریاى باشوورەوە ئامادە کراون. 
 
عیماد جەمیل گوتیشی "لەدەنگدانى تایبەتدا هیچ کێشەیەک بۆ ئامێرەکانى دەنگدان دروست نەبووە، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش تیمى ئەو کۆمپانیایەى کۆریاى باشوور لە هەر چوار بازنەکەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانن بۆ چاودێریکردنى ئەو ئامێرانە."
 
دەنگدانى تایبەتى خولى شەشەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 18ـی تشرینى یەکەم ئەنجامدرا، دەنگدانى گشتى سبەى (یەکشەممە، 20ـی تشرینى یەکەم) دەکرێت. 
 
دەنگى دەنگدەران بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى لە رێگەى ئامێرەکانى دەنگدانەوە هەژمار دەکرێت و زانیارییەکانیش بەهەمان رێگە بۆ ناوەندى سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا دەنێردرێن.

 

 

   
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشێکی باراناوی لە هەولێر. وێنە: رووداو

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارانبارین لە رۆژانی جەژندا دەکات

کەشناسیی عێراق پێشبینی بارینی نمەباران لە رۆژانی جەژن دەکات، بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک نمەباران دەبارێت.